کاروانێکی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کرایە ئامانج


وێستگەنیوز-
دەزگاکانی راگەیاندنی عێراق بڵاویانکردەوە، کەمێک پێش ئێستا ژمارەیەک چەکدار لە پارێزگای دیوانیە هێرشیانکردوەتە سەر کاروانێکی هێزەکانی ئەمریکا کە کەرەستەی سەربازی بۆ بنکە سەربازییەکان گواستوەتەوە.

لەو بارەیەوە ماڵپەڕی "صابرين نيوز"ی نزیک لە حزبوڵای عێراق بڵاویکردەوە، "کاروانێکی ئەمریکی لە نێوان ناوچەی حەمزە و سومەر لە پارێزگای دیوانیە کە دەکەوێتە سەر رێگا خێرا بە ئامانج گیرا، بەهۆیەش سێ ئۆتۆمبێلی هێزەکانی ئەمریکا سوتان و بریندارەکانیش بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە" بەبێ ئەوەی ئاماژە ژمارەی بریندارەکان بکات.

هاوکات سەرچاوەیەکی عێراق رایگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە ئامانج گیراون، خۆراکیان بۆ یەکێک لە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە نێوان دیوانیە و سەماوە گواستوەتەوە و ئۆتۆمبێلەکان لە پارێزگای بەسڕەو هاتون.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە کە لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە وەریگرتوە، "هێزەکانی (سرايا ثورة العشرين) بەرپرسیاریەتی خۆیان بەرامبەر سوتاندن و کردنە ئامانجی ئەو کاروانەی ئەمریکا راگەیاندوە".



PM:09:54:11/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 5764 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو