بەرپرسێكی ئەمنی كورد بەكۆرۆنا كۆچی دوایی كرد

‌عەمید ئەفراسیاب كامیل

وێستگە نیوز-

ئەفراسیاب كامیل وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای كەركوك بەڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.

بەپێی زانیارییەكانی وێستگە نیوز، ئێوارەی ئەمڕۆ عەمید ئەفراسیاب كامیل، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك بەنەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەشاری كەركوك كۆچی دوایی كرد.

جێی ئاماژەیە پێشتریش چەند بەرپرسێكی دیكەی كورد لەشاری كەركوك تووشی كۆرۆنا بوون، بەڵام چاكبوونەوە.




PM:07:48:11/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 12616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت