ئۆپراسیۆنێکی سه‌ربازیی به‌رفراوان به سه‌رپه‌رشتیی كازمی ده‌ستیپێكرد
وێستگه نیوزـ
به سه‌رپه‌رشتیی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ئۆپراسیۆنی قۆناغی چواره‌می (پاڵه‌وانانی عیراق) له پارێزگای دیاله ده‌ستیپێكرد.
فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەکان لە پارێزگای دیالە رایگه‌یاند كه مسته‌فا کازمی، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق، گەیشتوەتە بارەگای پڕۆسە هاوبەشەکانی ئه‌و شاره بۆ سەرپەرشتیکردنی پڕۆسە سەربازییەکان لەسەر سنور.
ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كه قۆناغی چواره‌می (ئۆپراسیۆنی پاڵه‌وانانی عیراق)ه بۆ هەڵکوتانە سەر چەند ئامانجێکی دیاریکراو، بەپێی زانیاری هەواڵگری لەناو پارێزگای دیالە، گه‌یشتنی کازمیش بۆ دیالە، هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ شەممە هێزێکی هاوبەش چووە دوو دەروازەی سنوری لە پارێزگای دیالە، لە چوارچێوەی هەڵمەتی روبەڕوبونەوەی گەندەڵیدا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزەکانی وەڵامدانەوەی خێرا و حەشدی شەعبی چوونەتە هەردوو دەروازەی سنور مەندەلی و مونزیرییەی سنوری و بەتەواوی دەسەڵاتیان گرتووەتە دەست و پشکنینیان دەستپێکردوە.
بەوتەی فەریق روکن عەبدولئەمیر کامل شەمەری جێگری فەرماندەی پرۆسە هاوبەشەکان ئامانج لە دەستپێکردنی ئەم قۆناغە نوێیەی ئۆپراسیۆنەکە، کێوماڵکردنی روبەرێکی بەرفراوانە کە بە 17685كم2 دەخەمڵێنرێت و هه‌ڵمه‌ته‌كه هێڵی سنوریی نێوان ئێران و عیراقیش له دیاله ده‌گرێته‌وه و تیایدا جگه‌له كۆنتڕۆڵكردنی هروازه سنورییه‌كان، پاشماوه‌كانی داعش‌یش ده‌كرێنه ئامانج.
AM:09:49:11/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2320
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت