وه‌زاره‌تی كاره‌با چەند بڕیارێكی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خوێندكاران ده‌ركرد


وێستگه‌ نیوز ـ

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمو کوردستان بڕیارێکی نوێی لە بارەی تاقیکردنەوەی پۆلی 12ی ئاماده‌یی ده‌ركرد و رایگه‌یاند، 100 مێگاوات كاره‌بای دیكه‌یان دابینكردووه‌ كه‌ له‌ هه‌شتی به‌یانی تا 12 نیوه‌ڕۆ ده‌كات و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی زیاتربوونی كاتژمێره‌كانی كاره‌بای نیشتمانی.


ده‌قی بڕیاره‌كه‌:

بۆ پاڵپشتیكردنی وەزارەتی پەروەردەو سەركەوتنی ئەزموونەكان
لەپێناو خزمەتكردنی قوتابیان و بەدەنگەوەهاتنی نووسراوی وەزارەتی پەروەردە بۆ هاوكاریكردنیان لە رۆژانی تاقیكردنەوە گشتییەكانی قۆناغی ئامادەیی و دابینكردنی كارەبای بەردەوام بۆ هۆڵەكانی تاقیكردنەوە گشتییەكان، وەزارەتی كارەبا جگە لەوەی بەپێی ئەو توانایەی لەبەردەستیدایە هاوكاریی سەرخستنی تاقیكردنەوەكانی قوتابیان دەكات، هاوكات بەبڕیاری ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا چەند هەنگاوێكی گرنگ دەنرێت بەمشێوەی خوارەوە:

1- زیادكردنی یەكەیەكی كارەبا بەتوانای 100 مێگاوات لەوێستگەی دهۆك لە 8ی بەیانی تاكو 12ی نیوەڕۆ، ئەم زیادكردنەش دەخرێتە ناو تۆڕی كارەبای نیشتمانی كوردستانەوە بۆ سەرجەم پارێزگاكان سوودی لێوەردەگرن.

2- ڕاگرتنی پێدانی كارەبا بەكارگەكان كە بڕەكەی 250 مێگاوات كارەبا دەبێت لەرۆژانی ئەزموونەكان لە 8ی بەیانی تاكو 12ی نیوەڕۆ.

3- سەرجەم ئەو كارەبایەی كە زیاد دەكرێت بڕەكەی 350 مێگاوات دەبێت.

4- پاش 15/7/2020 یەكەیەكی دووەمی وێستگەی خەبات بەكاردەكەوێت و 150 مێگاواتی دیكە دەكەوێتە ناو تۆڕی كارەبای نیشتمانی كوردستانەوە.


PM:02:25:09/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 3516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت