لەزاخۆ بۆمبێک بەهێزەکانی پاسەوانی سنوردا تەقییەوە
وێستگه نیوز ـ
له سنووری قه‌زای زاخۆ بۆمبێك به هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووردا ته‌قیه‌وه و پاسه‌وانێك به سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، كه‌مێك پێش ئێستا مینێك له‌ناوچه‌ی سوارا بەنا نزیك گوندی زرێزه له سنووری ناحیه‌ی باتیفا له قه‌زای زاخۆ، مینێك به هێزی یه‌كی پاسه‌وانی سنووردا ته‌قیه‌وه و پاسه‌وانێكی هێزه‌كه به سه‌ختی بریندار بووه كه قاچێكی له ده‌ستداوه.
ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزی، په‌یامنێری وێستگه نیوز له سنووره‌كه رایگه‌یاند: به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه، پاسه‌وانه‌كه‌ی سنوور ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی دهۆك كراوه بۆ چاره‌سه‌ركردن.
AM:11:17:09/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2732
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت