ته‌ندروستیی جیهان كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ رێكخراوه‌كه‌ی پشتڕاست ده‌كاته‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

هەرچەندە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا نەک کۆنتڕۆڵ نەکراوە، بەڵکو رۆژبەرۆژ لە زیادبوندایە، ڕێکخراوی تەندروستی جیهان کشانەوەی ئەمریکای بە فەرمی لە رێکخراوەکەیان پشتڕاست کردەوە.

رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان راگه‌یاند كه‌ ئاگادارن دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی ڕاگەیاندووە وڵاته‌كه‌ی بە فەرمی لە ڕێکخراوەکە دەکشێتەوه‌.

وتەبێژی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە بەیاننامەیەکدا وتی " هەواڵی ئەوەمان پێگەیشتووە ئەمریکا بە فەرمی بە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی راگەیانووە کە لە 6 مانگی 7 ی ساڵی 2021 ەوە لە ڕێکخراوەکە دەکشێتەوە."

وتیشی " لەم قۆناغەدا هیچ زانیارییەکی دیکەمان لانییە."

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌، رۆبێرت مینیندی، سیناتۆری دیموكراتەكانی ئەمریكا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر دوپاتیكردەوە، كۆنگرێس بەلاغێكی فەرمیی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی وڵاتەكەیان پێگەیشتووە و تێیدا كشانەوەی ئه‌مریكای بە فەرمی لە رێكخراوی تەندروستی جیهان راگه‌یاندوه‌.

ئەو سیناتۆرە رەخنەشی لە ترەمپ گرت، كە لە سەروبەندی تەشەنەكردنی پەتای كۆرۆنا لە جیهان ئەو هەنگاوەی ناوە و ئاماژەی بەوە دا، ترەمپ بەشێوەیەكی پشێویگێڕانە مامەڵە لەگەڵ قەیرانی كۆرۆنا دەكات و بەو شێوەیەش نە پارێزگاری لە بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا و نە لە ژیانی ئەمریكییەكان ده‌كات.


AM:09:57:08/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1736 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت