وته‌بێژی هه‌سه‌ده: دوور نییه توركیا هێرشێكی نوێ بكاته‌سه‌ر رۆژئاوای كوردستان
وێستگه نیوزـ
وته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) به‌دووری نازانێت توركیا دووباره هێرشی سه‌ربازی بكاته‌وه ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان.
كینۆ كبرێل، وته‌بێژی هه‌سه‌ده به ئاژانسی هاوار نیوزی راگه‌یاندوه كه توركیا به‌رده‌وامه له هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆسه‌ر ناوچه‌كانی باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا و سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانیه‌تی له ناوچه‌كانی عه‌ین عیسا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه.
وتیشی، به‌و ره‌فتارانه توركیا رێككه‌وتنه‌كانی تایبه‌ت به ئاگربه‌ست پێشێل ده‌كات و پێچه‌وانه‌ی بانگه‌وازه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌جوڵێته‌وه بۆ راگرتنی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی و ره‌چاوكردنی بڵاوبونه‌وه‌ی خێرای ڤایرۆسی كۆرۆنا.
وته‌بێژی هه‌سه‌ده به‌دووری نه‌زانیووه توركیا ده‌ست به هێرشی سه‌ربازیی نوێ بۆ ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان بكاته‌وه، هاوكات ئاماده‌یی شه‌ڕڤانانیشی ده‌ربڕی بۆ روبه‌ڕبونه‌وه‌ی سوپای توركیا.
AM:09:40:08/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1144
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت