وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی په‌روه‌رده‌ ده‌كات


وێستگه‌ نیوزـ

به‌پێی خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی موچەی ده‌ره‌وه‌ی شاری وەزارەتی پەروەرده‌ بكرێت.

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی ته‌مموزی 2020، موچەی وەزارەتی پەروەردە، بەشی دەرەوەی شار و سبه‌ینێش موچەی بەشی ناوشاری وەزارەتەکە دابەشدەکرێت.

دابەشکردنی موچە لەکاتێکدایە، رۆژی 21ی مانگی رابردوو، حکومەتی هەرێم چەند بڕیارێکی نوێی بۆ کەمکردنەوەی موچە و دەرماڵەی فەرمانبەران دەرکرد و بەپێی بڕیارەکان بە رێژەی 21% موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم کەمکرایەوە.


AM:09:03:08/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 2768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو