چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له‌ پۆسته‌كانی ناو وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراقدا كرا


وێستگه‌ نیوزـ

وەزارەتی‌ بەرگریی عیراق چەند گۆڕانكاریەكی‌ لە پۆستە ئەمنیەكاندا كرد به‌تایبه‌ت بۆسته‌كانی ئه‌مینداریه‌تی وه‌زاره‌ت و هه‌واڵگریی سه‌رۆبازی.

ئاژانسی‌ فەرمی‌ عێراقیە بڵاویكردەوە، وەزارەتی‌ بەرگریی‌ عیراق ژمارەیەك گۆڕانكاری‌ لە پۆستە ئەمنیەكاندا كردوە، لەو چوارچێوەیەشدا بڕیار دراوە فەریق ڕوكن جەمیل شمەری‌ بگوازرێتەوە بۆ ئەمیندارێتی‌ وەزارەتی‌ بەرگری‌ و فەریق ڕوكن سەعد عەلاق كراوە بە سەرۆكی‌ زانكۆی‌ بەرگری‌.  

لیوا ڕوكن فائز مەعموری‌ كراوە بە بەرێوەبەری‌ هەواڵگری‌ سەربازی‌ و عەمید حەمەد جبوری‌ ئەركی‌ بەرێوەبەری‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ بەڵگەنامە سەربازیەكانی‌ پێدراوە.  

دوای‌ ئەوەی‌ مستەفا كازمی‌ پۆستی‌ سەرۆك وەزیرانی‌ عێڕاقی‌ كرد دەستی‌ كرد بە چەندین گۆڕانكاری‌ بەتایبەتی‌ لە پۆستە ئەمنی‌ و سەربازیەكاندا، پێشتریش فالح فەیازی‌ لە پۆستی‌ ڕاوێژكاری‌ دەزگای‌ ئاسایشی‌ نیشتمانی‌ لابرد و قاسم ئەعرەجی‌ وەزیری‌ پێشووی‌ ناوخۆی‌ لەجێگەی‌ دانا.  

کازمی عەبدولغەنی‌ ئەسەدی‌ كرد بە سەرۆكی‌ دەزگای‌ ئاسایشی‌ نیشتمانی‌ و فەریق ڕوكن عەبدولوەهاب ساعدیشی‌ كرد بە فەرماندەی‌ دەزگای‌ دژە تیرۆر و چەندین گۆڕانكاری‌ تری‌ لە پۆستە ئەمنیەكاندا كرد.  


AM:08:24:08/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت