بۆیه‌كه‌مجار ئه‌م دوو كانزا گرنگه له‌سه‌ر رووی مانگ دوزرایه‌وه
وێستگه نیوزـ
ئاژانسی ئاسمانیی ناسا دۆزینه‌وه‌ی بڕێكی زۆر له ئاسن و مادده‌ی تیتانیۆمی له‌سه‌ر رووی مانگ راگه‌یاند.
سایتی Space.com بڵاویكرده‌وه، كه‌شتیی پشكنه‌ری خولگه‌یی مانگ كه ئاژانسی ئاسمانیی ناسا-ی ئه‌مریكا ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمانی كردوه، بۆی ده‌ركه‌وتوه كه بڕێكی زۆر له ئاسن و تیتانیۆم له‌سه‌ر رووی مانگ هه‌ن.
كه‌شتییه ئاسمانییه‌كه‌ی ناسا له ساڵی 2018 ره‌وانه‌ی خولگه‌ی مانگ كراوه و توانای كێشانی نه‌خشه‌ی جیۆلۆجیی ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ری خۆی هه‌یه.
دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و دوو كانزایه له‌سه‌ر رووی مانگ ئه‌و ده‌نگۆیانه پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه كه باسیان له‌وه ده‌كرد هه‌ساره‌ی مانگ به‌هۆی ئه‌وه دروستبوه كه ئه‌ستێره‌یه‌ك به قه‌باره‌ی هه‌ساره‌ی مه‌ریخ به‌ر زه‌وی كه‌وتوه و بوه‌ته‌هۆی دروستبونی مانگ.
PM:11:05:07/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 6884
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت