سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای عیراق رایگه‌یاند كه گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ ناوه‌نده‌كانی هه‌ماهه‌نگی له شاری كه‌ركوك، ئاسایش و سه‌قامگیریی ئه‌و شاره پته‌وتر ده‌كات.
فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵا، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عیراق سه‌ردانی باره‌گای پۆلیسی فیدڕاڵیی له پارێزگای كه‌ركوك كردووه و له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌وه رایگه‌یاند كه سه‌ركه‌وتوو بووه.
وتیشی "ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه، ئاسایش و سه‌قامگیریی شاری كه‌ركوك پته‌وتر ده‌كات".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه قسه‌وباسێكی زۆر بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان ده‌كرێت.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكومه‌تی عییراق ره‌تیانكرده‌وه كه هێزی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركوك بگه‌ڕێته‌وه، وته‌بێژی فه‌رمیی حكومه‌تی عیراقیش رایگه‌یاند كه گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌گه ته‌نها بۆ سێ ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگییه له شاره‌كانی دیاله و موسڵ و كه‌ركوك و ژماره‌یان كه‌مه.
PM:06:42:07/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 3320
جار خوێنراوه‌ته‌وه