داوا دهكرێت پاسهوانی بهرپرسان لهدوای مردن یان لابردنیان، ئهوانیش لاببرێن
وێستگه نیوزـ
مانەوەی پاسەوانی ئهو بهرپرسانهی كۆچی دوایی دهكهن یان له پۆستهكانیان لادهبرێن، بارگرانیی بۆسەر بودجەی دەوڵەت دروستكردوه و شارهزایهكی یاسایی داوای لابردنیان دهكات.
عەلی تەمیمی، شارەزای یاسایی عیراق به سایتی ناس کورد-ی راگهیاندوه: "دانانی پاسەوان تەنها بۆ ئەو بەرپرس و وەزیرانە دەبێت کە بەردەوامن لەکاری حکومیی خۆیان، بەڵام هەر کات ئەو بەرپرسانە لە پۆستەکانیان نەمان یاخود مردن، ئەوا دەبێت پاسەوانەکانیان نەمێنن و پاسەوانێتیەکەیان هەڵبوەشێتەوە و بگەڕێنەوە فەرمانگە سەرەکییەکانی خۆیان".
ئاماژەی بەوەکرد: "پاسەوانەکان بەپێی فەرمانێکی کارگێری دادەمەزرێن یان لە ڕێگەی گرێبەستەوە، هەرکات بەرپرسەکە لە چ پلە و پۆستێک بێت لە کارەکەی نەما یاخود مرد دەبێت ئەو فەرمانە کارگێرییە یان گریبەستە هەڵبوەشێتەوە".
تەمیمی دەشڵێت: "مانەوەی پاسەوانەکان لەگەڵ پەرلەمانتار، وەزیر وبەرپرسی لەکارلابردوو بارگرانی زۆر بۆ سەر بودجەی دەوڵەت دروستدەکات، چونکە مانەوەی ئەوان دەبێتە هۆکاری دامەزارندنی کەسانی تر بۆ پاسەوانێتی پەرلەمانتار و بەرپرسانی تازە ئەوەش دەبێتە هۆکاری زیادبوونی ژمارەی بندیوارەکان".
PM:06:06:07/07/2020
ئهم بابهته 2208
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت