رۆژهەڵاتی کوردستان.. شوانێک بە دەستڕێژی گوللـەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا


وێستگەنیوز-

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنورەکانی سەردەشت دەستڕێژی گوللـەیان لە شوانێک کردوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، کاتژمێر 3:00ی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە هێزی سوپای پاسداران لە بەرزاییەکانی سنوری دەشتی وەزێنەی سەردەشت دەستڕێژی گوللـەیان لە شوانێک بە ناوی (یوسف ئەحمەدی) کردوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

ئەوەش هاتوە، یوسف ئەحمەدی خەڵکی گوندی ئاڵواتان سەر بە ناوچەی میراوای شاری سەردەشت لە رۆژهەڵاتی کوردستان بووە.


AM:09:06:07/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو