رۆژئاوای کوردستان دەبێتە خاوەن یەک سیستەمی هاتووچۆ و گواستنەوە


وێستگەنیوز-

دەستەی ئیدارەی ناوخۆ و ژینگە لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، ئەمڕۆ سەرجەم بەڕێوەبەرانی گواستنەوە لە شار و شارۆچکەکانی رۆژئاوای کوردستان کۆبوونەتەوە و کۆتاییان هێناوە بە دواین رەشنوس بۆ دروستکردنی یەک سیستەمی هاتووچۆ و گواستنەوە لە هەرێمەکەدا.

دەستەی ئیدارەی ناوخۆ و ژینگە لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، یاساکە ئاسانکاری بۆ شێوازی گواستنەوە لەناوچەکانی ژێردەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەری دەکات و میکانیزمی کارکردنی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی شارەکانیشی دیاریکردوە.

ئەوەش هاتوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گواستنەوە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی شارەکان دەکات و لەلایەن ئەنجومەنی جێبەجێکردنی ئیدارەی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوەدەبردرێن.


PM:11:53:06/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 2048 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو