لیوا چەتۆ ساڵح لە پشكی یەكێتی وەك بریکاری وەزارە‌تی ناوخۆ دەستبەکاربوو

‌ساتی دەستبەکاربوونی بریکاری وەزیری ناوخۆ

وێستگه‌ نیوز ـ
ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 6ی تەموزی 2020، لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وه‌زیرانی هه‌رێم بە فەرمی لیوا چەتۆ ساڵح، لە پۆستی بریکاری وەزارە‌تی ناوخۆ دەستبەکار بوو.


له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیراندا هاتووه‌: "لە ڕێوڕەسمەکەدا کە رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆش ئامادە بوو، قوباد تاڵەبانی پاش پیرۆزبایی، هیوای سەرکەوتنی بۆ لیوا چەتۆ ساڵح خواست لە ئەرکەکەیدا".

راشیگەیاند: هەماهەنگی بەهێز لە نێوان هەموو ئەندامانی وە‌زارە‌تدا پێویستە‌ بۆ باشتر خزمە‌تكردنی ھاوڵاتیان، ئەو هەماهەنگی و هاوکارییەش لەناو تیمی وەزارەتی ناوخۆ بە‌دی كراوە‌ و پێویستە‌ بە‌ھێزتریش بکرێت.

لە رێوڕەسمەکەدا لیوا چەتۆ ساڵح، بریكاری وه‌زیری ناوخۆ رایگەیاند: لەم ئەرک و بەرپرسیارێتییە نوێیەیدا کە پێی سپێردراوە بە هەموو توانایەوە هەوڵ دەدات بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.


PM:12:13:06/07/2020












ئه‌م بابه‌ته 8752 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو