حاڵەتێکی دیکەی مردن بەهۆی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا
وێستگەنیوز-
قایمقامییەتی سەیدسادق رایگەیاند، ئەمڕۆ کەسێکی دیکە کە هاوڵاتییەکی تەمەن 40 ساڵە بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا، ئەوەش 10 یەمین حاڵەتی مردنە بەهۆی کۆرۆنا لە سنوری قەزاکەدا.
قایمقامییەتی سەیدسادق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 10 یەمین حاڵەتی مردن به ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکرا، که پیاوێکی تەمەن (40) ساڵه و دانیشتووی قه‌زای سیدسادق گەرەکی بەرکێوە.
ئەوەش هاتوە، توشبووەکە ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکە داخڵ کراوە له نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی و ئەمڕۆ گیانی له‌ده‌ستدا ، ئه‌مه دەیەمین حاڵه‌تی گیان له ده‌ست دانه له قه‌زای سیدسادق.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕو، داواکارن له هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن، خۆپارێزی ته‌واوی بکه‌ن.
PM:11:46:05/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 3200
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت