گەنجێک لە ڕوباری سیرواندا خنکا
وێستگه نیوزـ
له ناحیه‌ی باوه‌نوری سه‌ربه ئیداره‌ی گه‌رمیان گه‌نجێك له‌كاتی مه‌له‌كردندا له ئاوی روباری سیرواندا خنكا و تائێستا ته‌رمه‌كه‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
عه‌لی جه‌مال قه‌دوری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند: ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەمە لەناحیەی باوەنور-ی سەربە قەزای کەلار گەنجێک بەناوی (کەیوان عەلی عەبدولقادر) لەدایکبوی 1993 دانیشتوی ناحییەی باوەنور لەکاتی مەلەکردندا خنکا.
بەوتەی کەسوکاره‌كه‌ی، گه‌نجه‌كه بەمەبەستی مەلەکردن لەگەڵ هاوڕێکانی ڕویان لەڕوباری سیروان کردوە لەکاتی مەلەکردنداخنکاوە،
وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان وتیشی تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەشتونەتە شوێنی ڕوداوەکە و دەستیان بەگەڕان کردوە و تەرمی گه‌نجه‌كه‌یان نەدۆزیوەتەوە.
PM:10:53:05/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1740
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت