ئیئتلافی فه‌تح: باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا بووه‌ به‌ بنكه‌ی سه‌ربازی


وێستگه‌ نیوزـ

ئیئتلافی فه‌تح كه‌ هادی عامری، سه‌ركرده‌ی سیاسیی شیعه‌ی عیراق سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، پێی وایه‌ كه‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا وه‌ك بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی وایه‌.

له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا ئیئتلافی فه‌تح ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر چالاكییه‌كانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا ده‌ربڕی كه‌ له‌یادی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكادا، سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی پاتریۆتی تاقیكردوه‌ته‌وه‌.

له‌سه‌ر ئه‌و چالاكییه‌، ئیئتلافه‌كه‌ی هادی عامری رایگه‌یاندوه‌ كه‌ ئه‌وكاره‌ پێشێلكردنی نه‌ریته‌ دیپلۆماسییه‌كان و یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌، پرسیاری ئه‌وه‌شی كردوه‌ كه‌ چۆن نێرده‌یه‌كی دیپلۆماسی نمایشی سه‌ربازی ده‌كات و بۆچی بڕیاربه‌ده‌سته‌كانی عیراق لێی بێ ده‌نگن؟

ئیئتلافی فه‌تح داواشی له‌ هێزه‌ سیاسیه‌كانی عیراق كردوه‌ كه‌ خۆیان به‌ نیشتمانپه‌روه‌ر ده‌زانن، ئیدانه‌ی ئه‌و كارانه‌ی ئه‌مریكا بكه‌ن و پێی وایه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا كردویه‌تی پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی خاكی عیراق و لێدانی زه‌نگێكی مه‌ترسیداره‌ به‌ رۆژی رووناك.


PM:10:46:05/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1712 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت