جڤاتی نیشتیمانی، جڤاتی گشتی و باژێڕوانەکانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبنەوە


وێستگەنیوز-
ئەندامێکی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، بەمەبەستی تاوتوێکردنی دواین گۆڕانکاریە سیاسییەکان و دۆخی بژێوی و تەندروستی هاوڵاتیان، ئەم هەفتەیە هەریەکە لە جڤاتی‌ نیشتیمانی‌، جڤاتی‌ گشتی‌ و باژێڕوانەکانی بزوتنەوەی‌ گۆڕان  کۆدەبنەوە.

لە لێدوانێکدا بۆ میدیای فەرمی حزبەکەی شەماڵ عەبدولوەفا، سکرتێری‌ کاروباری‌ باژێرەکان و ئەندامی‌ خانەی‌ راپەڕاندن رایگەیاند، بڕیارە سبەینێ جڤاتی‌ گشتی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان لە مەکۆی‌ سەرەکی‌ کۆببێتەوە و رۆژی‌ چوارشەممەش باژێروانەکان و رۆژی‌ پێنجشەممەش کۆبونەوەی‌ جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ بەڕێوەدەچێت.

لەبارەی ئامانجی کۆبوونەوەکانیش ئاماژەی بەوەکرد، "لە کۆبونەوەکاندا  بژێوی‌ خەڵک و دۆخی‌ تەندروستی‌ و دۆزینەوەی‌ دەرچەیەک بۆ دەربازکردنی‌ هەرێمی‌ کوردستان لەو قەیرانانەی‌ تێیکەوتووە و ئەنجامی کۆبونەوەی بزوتنەوەی گۆڕان و لایەنە سیاسیەکان و پرسی چاکسازی گفتوگۆیان لەسەردەکرێت".

ئەندامەکەی خانەی ڕاپەڕاندن ئەوەشی خستوەتەڕو، بڕیارە لە کۆبونەوەکاندا، چەند پرسێکی ناوخۆیی و بەتایبەت  بەستنی‌ کۆنفڕانسی‌ نیشتیمانی‌ تاوتوێبکرێن.


PM:10:34:05/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو