موچەیەکی هاوکاری کۆمەڵایەتی دابەشدەکرێت


وێستگەنیوز-
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، لە دو رۆژی داهاتودا موچەی هاوکاری ئەو کەسانە دابەشدەکرێت کە ناوی خۆیان بۆ تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی لە سەرانسەری عێراق تۆمارکردبوو.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە دوو رۆژی داهاتودا موچەی هەردوو مانگی تەمموز و ئاب-ی تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی و ئەو کەسانەی لەخوار هێڵی هەژارین دابەشدەکرێت.

حکومەتی عێراق مانگانە نزیکەی 300 ملیار دینار وەکو موچەیەکی هاوکاری کۆمەڵایەتی بەسەر دەیان هەزار خێزانی عێراقیدا دابەشدەکات و مانگی نیسانی رابردوش ناوی 11 هەزار کەسی لە سەرانسەری عێراق رایگەیاند، کە هاوکارییەکە دەیانگرێتەوە.

هـ.هـ



PM:09:58:05/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 11060 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو