قایمقامی کۆیە سکاڵا لەسەر بانگخوازێک تۆمار دەکات


وێستگەنیوز-

قایمقامی کۆیە رایگەیاند، دوای ئەوەی  بانگخوازی ئیسلامی لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردوەتەوە و "سوکایەتی بە بەمارشی نەتەوەی ئەی ڕەقیب و شاعیری دیاری گەلی کورد دڵدار"کردوە، ئەمڕۆ لە داواکاری گشتی کۆیە سکاڵای لەسەر ئەو کەسە تۆمارکردوە.

یوسف حەسەن، قایمقامی کۆیە لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ وێستگەنیوز نێردراوە رایگەیاند، ئەمڕۆ لە جێگرایەتی داواکاری گشتی کۆیە سکاڵای یاسایی لەسەر کەسێک بەناوی(عەبدولحەمید) تۆمارکرد کە وەک بانگخوازی ئیسلامی لەڤیدۆیەکدا "سوکایەتی بەمارشی نەتەوەی ئەی ڕەقیب و شاعیری دیاری گەلی کورد دڵدار" کردوە.

باسی لەوەشکردوە، پاڵپشت بەناڕەزایی و داواکاری چالاکوانانی کۆمەڵی مەدەنی شاری کۆیە ئەمڕۆ وەکو قایمقامی قەزای کۆیە سکاڵایی لەسەر ئەوکەسە تۆمارکردوە لەداواکاری گشتی کۆیە.


PM:08:33:05/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 2536 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو