لە سلێمانی ئاگرێک کەوتەوە و چەند دوکانێک سوتان
وێستگه نیوزـ
سوتانی محاویله‌یه‌كی کارەبا لە بازاڕی دارە سوتاوەکەی شاری سلمانی بووه‌هۆی ئاگر كه‌وتنه‌وه و بەهۆیەوە چەند دوکانێک سوتان.
سه‌رله ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه 5ی ته‌مموزی 2020، لە بازاڕی دارە سوتاوەکە لەشاری سلێمانی ئاگرێك کەوتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئاگرەکە بەهۆی سوتانی محاویلەیەکی کارەباوە بووه و به‌هۆیه‌وه چه‌ند دوكانێك سوتاون.
دوای كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ش تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە و به‌رگریی شارستانیی سلێمانی ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کردوه، به‌ڵام تائێستا زیانە ماددی و گیانیەکانی روداوەکە نه‌زانراوه.
PM:07:59:05/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2244
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت