خه‌ڵكی ناوچه‌یه‌كی عیراق داوای نه‌خۆشخانه‌یه‌ك بۆ كه‌ره‌نتینه ده‌كه‌ن
وێستگه نیوزـ
هاوڵاتیانی قه‌زای دوجێل رژانه سه‌رشه‌قامه‌كان و داوایانكرد نه‌خۆشخانه‌یه‌ك بۆ كه‌ره‌نتینه‌كردنی توشبوان به كۆرۆنا بكرێته‌وه.
به‌هۆی نه‌بوونی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك بۆ كه‌ره‌نتینه‌ی توشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5ی ته‌مموزی 2020، هاوڵاتیانی قه‌زای دوجیلی سه‌ربه پارێزگای سه‌لاحه‌دین رژانه‌سه‌ر شه‌قامێكی سه‌ره‌كی.
خه‌ڵكی قه‌زای دوجێل رێگه‌ی سه‌ره‌كیی به‌غدا بۆ سه‌لاحه‌دینیان گرت و ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی له‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له قه‌زاكه‌یاندا بۆ كه‌ره‌نتینه‌كردنی توشبوان به كۆرۆنا نییه.
تا ئێستا كۆی ئەوانەی لە سەرانسەری عیراق توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ژمارەیان گەیشتە 60 هەزار و 479 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 2 هەزار و 473 كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە و 33 هەزار و 17 كەسیش بە تەواوی چاك بوونەتەوه .
PM:07:45:05/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1492
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت