چالاكی موهه‌ندیس پۆستێكی له حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رگرت
چالاک موهەندیس
وێستگه نیوز ـ
ئه‌مڕۆ دوو بڕیكاری وه‌زیره‌كانی كاره‌با و شاره‌وانی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌سه‌ر پشكی گۆڕان ده‌ستبه‌كاربوون، كه یه‌كێكیان چالاك موهه‌ندیس، ئه‌نجامی جڤاتی نیشتمانییه.
ئەمڕۆ یەکشەمە 5ی تەمموزی 2020، بە ئامادەبونی دانا عەبدولکەریم نوێنەری تیمی بزووتنەوەی گۆڕان لە حکومەت و ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرانی پەیوەندیدار، هەریەک لە چالاک موهەندیس، بریکاری وەزارەتی شارەوانی و کامیل قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبا لەسەر پشکی بزوتنەوەی گۆڕان، ڕێورەسمی دەستبەکاربونیان بۆ ڕێکخرا.
له مه‌راسیمی ده‌سبه‌كاربوونیان، هه‌ردوو بڕیكاره نوێیه‌كه رایانگه‌یاند: "دڵنیای دەدەینە هاوڵاتیان کە ئەرکەکانمان بەوپەری توانا و بەرپرسیارێتیەوە رادەپەڕێنین".
دەستبەکاربوونی بریکاری ئەو دوو وەزارەتە، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستاندایە، بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
هــ. ر
PM:02:19:05/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 6068
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت