گۆڕان پۆستێكی تری له حكومه‌ت وه‌رگرت
وێستگه نیوز ـ
ئەندازیار کامیل قەزاز، لە سەر پشکی بزووتنەوەی گۆڕان وەک بریکاری وەزیری کارەبای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەستبەکاربوو.
له راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به ئاماده‌بونی وه‌زیری كاره‌با و وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و لیژنه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئەندازیار کامیل قەزاز، لە سەر پشکی بزووتنەوەی گۆڕان وەک بریکاری وەزیری کارەبای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەستبەکاربوو.
کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا رایگەیاند: "كامیل قەزاز لەماوەی رابردوودا یەكێك بووە لەو كەسە شارەزاو بەتوانایانەی كە رۆڵێكی بەرچاویان هەبووە لەوەزارەتی كارەبا و خاوەن ئەزموونێكی باش و سەركەوتوو بووە و داوای لەسەرجەم راوێژكار و بەڕێوەبەره گشتییەکانی وەزارەت كرد هاوكارو پشتیوانی بریکاری نوێ بن".
لای خۆشیه‌وه کامیل قەزاز، رایگه‌یاندووه: له‌ماوه‌ی پۆسته‌كه‌یدا درێغی ناکات لە چارەسەرکردنی کەموکورتییەکان و باشترکردنی دۆخی کارەبا لە هەرێمی کوردستان.
PM:01:12:05/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 3596
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت