سەنتەری سلێمانی ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته بێ ئاو ده‌بێت
دیمەنێک لە شاری سلێمانی.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
له سلێمانی ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له سه‌نته‌ری شاری سلێمانی دابه‌شكردنی ئاو راده‌گیرێت، ئه‌ویش به‌هۆی شكانی بۆری سه‌ره‌كی ئاوی پڕۆژه‌ی سه‌رچناره‌وه.
ئامانج جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ئاوی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: بەهۆی شکانی بۆری سەرەکی ئاو لەناو پڕۆژەی ئاوی سەرچنار بۆ ماوەی یەک هەفتە ئاوی خواردنەوە لە سەنتەری شاری سلێمانی نابێت.
وتیشی: "دابەشکردنی ئاو لە قەزاو ناحیەکانی چەمچەماڵ و شۆڕش و بازیان و تەکێ و گۆپاڵە بەردەوام دەبێت لەگەڵ گەڕەکەکانی ناوچەی قڕگە و کوردسات و هەواری شار".
داواشی له دانیشتوانی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه كرد كه ئاویان نابێت، ده‌ست به ئاوه‌وه بگرن بۆ ئه‌وه‌ی دووچاری كێشه نه‌بنه‌وه.
PM:12:50:05/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 3580
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت