یه‌كێتی و گۆڕان له‌باره‌ی ئاڵوگۆڕكردنی پۆسته‌كانه‌وه كۆده‌بنه‌وه
وێستگه نیوز ـ
وابڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ئاڵوگۆڕكردنی چه‌ند پۆستێكی حكومه‌تی خۆجێیی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه كۆببنه‌وه.
كاوه عه‌بدوڵا، رێكخه‌ری ژوری حكومه‌ت له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به وێستگه نیوز راگه‌یاند: نزیكه‌ی 15 بۆ 20 پۆست له حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه هی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانن تا ئێستا پێیان نه‌دراوه.
وتیشی: "بڕیاره ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئێمه‌و یه‌كێتی بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر راده‌ستكردنی ئه‌و پۆستانه كۆببینه‌وه".
كاوه عه‌بدوڵا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: له‌رابردوودا یه‌كێتی ئاماده نه‌بوه ئه‌م پۆستانه راده‌ستی گۆڕان بكات، به‌ڵام ئێستا به‌ڵێنیان داوه هه‌موو پۆسته‌كان به‌پێی رێكه‌وتنی نێوانیان راده‌ست بكه‌ن و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
AM:11:31:05/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 6304
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت