مەسرور بارزانی لەبارەی رەخساندنی هەلی کار رونکردنەوە دەدات


وێستگەنیوز-
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کارنامەی کابینەی نۆیەم لە سەرەتاوە بریتی بووە لە فراوانکردنی رۆڵی کەرتی تایبەت و رەخساندنی زۆرترین هەلی کار بۆ دەرچوانی زانکۆ و دەستی کاری ناوخۆ.

مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان  لە وەڵامی پرسیاری هاوڵاتییەکدا کە لەرێگەی هاشتاگی (#لێم_بپرسە) لەبارەی جیاوازیکردن لە نێوان شارەکانی هەرێمدا لێیکرابوو رایگەیاند، "من بە هیچ شێوەیەک جیاوازی لە نێوان شارەکاندا ناکەم و هەمو شارەکان بە شاری خۆم دەزانم، وە هەمو هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە خوشک و برای خۆم دەزانم، وە خۆشم بە خزمەتکاری هەمو هاوڵاتیان دەزانم لە هەر شارو  شارۆچکەیەک بن".

پەیوەست بە کەرتی تایبەت و رەخساندنی هەلی کاریش باسی لەوەکرد، حکومەت داوای لەسەرجەم کۆمپانیا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان کردوە، لەو بوارانەدا کە پسپۆڕیەتی پێویست نیە پێویستە زۆرترین هەلی کارەکان بۆ دەستی کاری ناوخۆ بێت، هەروەها حکومەت دوای تێپەڕاندنی ئەم دۆخەی ئێستا پلانی هەیە، رۆڵی کەرتی تایبەت فراوانتر بکات.


PM:10:23:04/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 2676 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو