وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ئامادەیی بۆ هەردو قۆناغی زانستی و وێژەیی بڵاوکردەوە، بە گوێرەی خشتەکەش تاقیکردنەوە وەزارییەکان شەممەی داهاتوو 11ی تەممووز دەستپێدەکەن و 5ی ئاب کۆتا تاقیکردنەوە دەکرێت.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، خولی یەکەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەی بۆ هەردو بەشی زانستی و پیشەیی و هەروەها خوێندنی ئیسلامی و پیشەیی لە رۆژی شەممەی داهاتوو 11ی تەمموز دەستپێدەکات و رۆژی 5ی ئاب تاقیکردنەوەکان کۆتایی پێدێت.
ئەمڕۆش ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، "رۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی دو كۆبونه‌وه‌مان ئه‌نجامدا له نێوان لیژنه‌ی هه‌مانگیكاری وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیاره‌كان تایبه‌ت به تاوتوێیكردنی به‌ڕێوه‌چونی ره‌وشی تاقیكردنه‌وه‌ی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی، دوای پێشه‌كه‌شكردنی هه‌ڵسه‌نگاندنی وردی ته‌ندروستی بڕیاردرا 11-7-2020 یه‌كه‌م رۆژی تاقیكردنه‌وه‌كانه بۆ قۆناغی 12ی ئاماده‌یی به‌هه‌مو به‌شه‌كانیه‌وه".
PM:09:44:04/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 3240
جار خوێنراوه‌ته‌وه