بەڤیدیۆ.. شاندی حکومەتی عێراق لە لوبنان رووبەڕووی هێرش دەبنەوە


وێستگەنیوز-

بەشێک لە دەزگاکانی راگەیاندنی عێراق ڤیدیۆی شاندی باڵای حکومەتی عێراقیان لە هۆتێلێکی بەیروتی پایتەختی لوبنان بڵاوکردوەتەوە، لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت بەشێک لە خۆپیشاندەرانی ناڕازیی لوبنان هێرش دەکەنەسەر شوێنی کۆبوونەوەی شاندی هەردوو حکومەت. 

پەیوەست بەم بابەتەش سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە روسیا تودەی راگەیاند، "لەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە بەهیچ شێوەیەک ئەندامانی شاندی عێراق نەکراونەتە ئامانج، بەڵکو  خۆپیشاندەرانی ناڕازی لوبنان بەرپرسانی وڵاتەکەی خۆیانیان بە ئامانج گرتوە".

ماوەی چەند رۆژێکە شاندێکی عێراق بە سەرۆکایەتی ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوت سەردانی وڵاتی لوبنانیان کردوە و لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای ئەو وڵاتە لەسەر هەماهەنگی ئابوری و پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان بەیروت و بەغدا گفتوگۆیان کردوە.


PM:08:57:04/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 3872 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت