دووه‌م رووداوی خۆسوتاندن له سلێمانی روویدا
وێستگه نیوزـ
دوای خۆسوتاندنی پیاوێكی ته‌مه‌ن 63 ساڵ له شاری سلێمانی له چه‌ند رۆژی رابردودا كه به‌هۆی قه‌رازییه‌وه خۆی سوتاند و گیانی له‌ده‌ستدا، ئه‌مڕۆ گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ به‌هۆی نه‌بوونی و هه‌ژارییه‌وه له گه‌ڕه‌كی سه‌ركارێز خۆی سوتاند و ئه‌ویش گیانی سپارد.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە گەنجێکی 16 ساڵان لە سلێمانی بەهۆی نەبوونییەوە خۆی سوتاند و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، بەدانەوە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
ئاشكراشیكرد كه "باوکی گەنجەکە لە چێشتخانەیەکدا شاگردە و خۆشی شاگردی فیتەرە، گه‌نجه‌كه لە کەلاوەیەکی پشت ماڵی خۆیان لە گەڕەکی سەرکارێز ئاگری لە خۆی بەرداوەو وتویه‌تی "بەهۆی خراپیی بژێوی ژیانیانەوە خۆی سووتاندووە".
ئەمە دووەمین رووداوی هاوشێوەیە کە لەبەر "نەبوونی و قەرزاری" لە ماوەی تەنیا شەش رۆژدا لە سلێمانی دووبارە دەبێتەوە.
ئێوارەی 29ی حوزەیرانی 2020 پیاوێکی بەتەمەن لەناو باخی گشتیی سلێمانی خۆی سووتاند و بەو هۆیەوە رۆژێک دواتر گیانی لەدەستدا.
ئەو پیاوە تەمەنی 63 ساڵە و دواتر ده‌ركه‌وت كه چەند کەلوپەلێکی بەڕێکردوە بۆ بەغدا، بەڵام کەلوپەلەکانی دەستیان بەسەرداگیراوە و دواتر توشی قەرزاری بووە، لەبەر ئەوە پەنای بردووەتەبەر خۆسوتاندن و دواتر گیانی لەدەستدا.
PM:07:16:04/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 3108
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت