نەخۆشێكی شێرپەنجە لەكۆرۆنا رزگاری بوو


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

نەخۆشێكی شێرپەنجە سەرەڕای سەختی نەخۆشییەكەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆناش بووە، بەڵام توانیویەتی كۆرۆنا تێپەڕێنێت و چاك بێتەوە.

د.یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەوێستگە نیوزی راگەیاند، نەخۆشێكی شێرپەنجە پێی راگەیاندووە كە سەرەڕای ئەو نەخۆشییە سەختەی، پەستانی خوێن و شەكرەشی هەبووە و هەمانكات تووشی ڤایرۆسی كۆرۆناش بووە، بەڵام پاش وەرگرتنی چارەسەر و پلازما ئەمڕۆ چاكبۆتەوە و گەڕاوەتەوە ماڵەوە.

د.یاد داوای لەهاوڵاتیان كرد كە توشی كۆرۆنا دەبن ورەیان بەرز بێت و ئاماژەی بەوەكرد، كۆرۆنا یەكسان نییە بەمردن، دڵنیابن ژمارەی چاكبوونەوە زۆر زیاترە لەژمارەی گیانلەدەستدان، بەڵام بوونی یەك حاڵەتی گیانلەدەستدان زۆرە بۆ خێزانێك، بۆیە تكا دەكەین پابەندبن.


PM:06:53:04/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1756 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت