هەشت تووشبووی كۆرۆنا لەسلێمانی گیانیان لەدەستدا


وێستگە نیوز-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ هەشت تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

عەبدوڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ هەشت تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە كە دوویان خەڵكی قەزاكانی چەمچەماڵ و پێنجوێنن.

تائێستا زیاتر لە 200 تووشبووی كۆرۆنا لەشاری سلێمانی گیانیان لەدەستداوە كە بەشێكیان خەڵكی دەرەوەی شاری سلێمانین.


PM:06:36:04/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1904 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو