دوو پۆستی باڵا له‌ سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی عیراق سه‌ندرایه‌وه‌

‌فالح فه‌یاز

وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، سه‌رۆكی گشتیی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبیی له‌ هه‌ردوو پۆستی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی دورخسته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی فه‌رمانێكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، فالح فه‌یاز له‌ پۆستی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی دورخراوه‌ته‌وه‌ و ته‌نها وه‌ك سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ماوه‌ته‌وه‌.

زانیارییه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ پۆستی سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی عیراق دراوه‌ به‌ فه‌ریق روكن عه‌بدولغه‌نی ئه‌سه‌دی، كه‌ فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌ تایبه‌ته‌كان بووه‌ له‌ ده‌زگای دژه‌ تیرۆری عیراق.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق پۆستی راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی له‌ فه‌یاز سه‌نده‌وه‌ و قاسم ئه‌عره‌جی، وه‌زیری پێشووی ناوخۆی عیراقی بۆ ئه‌و پۆسته‌ راسپارد.

عه‌بدولغه‌نی ئه‌سه‌دی


قاسم ئه‌عره‌جی


PM:05:08:04/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 2316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت