بهرپرسێكی باڵای پارتی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو
نوری حەمە عەلی
وێستگه نیوزـ
نوری حەمە عەلی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و بهوتهی كهسوكارهكهشی، باری تەندروستیی ئهو بهرپرسه جێگیرە.
کۆرش نوری، کوڕی نوری حەمە عەلی لەبارەی توشبونی باوکی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە سایتی روداوی راگەیاند، رۆژی پێنجشەممە پشکنینی بۆ ئەنجامدراوە، شەوی رابردوو ئەنجامەکەی دەرچووە و "پۆزەتیڤ بووە"، وتیشی کە باری تەندروستیی باوکی جێگیرە.
نوری حەمە عەلی لەدایکبوی ساڵی 1956ە، بە وتەی کوڕەکەی، ئێستا لە ماڵەوە کەرەنتین کراوە و چارەسەر وەردەگرێت.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، تائێستا هەزار و 572 کەس لە هەولێر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە 963 کەسیان چاکبونەتەوە و 29 کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.
لە هەرێمی کوردستانیش شەش هەزار و 844 کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە دوو هەزار و 252 کەسیان چاکبونەتەوە و 231 کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.
PM:04:34:04/07/2020
ئهم بابهته 4376
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت