نهۆمی چوارەمی نەخۆشخانەی ئازادی لە دهۆك کەرەنتینکرا
نەخۆشخانەی ئازادی لە دهۆک
وێستگە نیوز ـ ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزی
بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی ئازادی لە دهۆک ئاشکرای کرد کە دوای دەرکەوتنی حاڵەتێکی کۆرۆنا لە نهۆمی چوارەمی نەخۆشخانەکەیان، کەرەنتینەی 66 نه‌خۆشی ئه‌و نهۆمه‌یان كردووه.
د. سه‌باح ئه‌حمه‌د، بەڕێوەبەری نه‌خۆشخانەی ئازادی لە پارێزگای دهۆک رایگەیاند: نهۆمی چوار لە نه‌خۆشخانەی ئازادی کەرەنتین کراوە، ئەوەش دوای دەرکەوتنی حاڵەتێکی کۆرۆنا لەو نهۆمە.
وتیشی: "تووشبووەکە گوازراوەتەوەو چارەسەر وەردەگرێت، 66 نه‌خۆشی ئه‌و نهۆمه‌ش كه‌ره‌نتین كراون و پشكنینیان بۆ ده‌كرێت، تا بزانرێت هه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته ده‌بێت یان حاڵه‌تی تریش هه‌یه كه به‌ركه‌وته‌ی تووشبووه‌كه بووبن".
PM:02:52:04/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1276
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت