پێیانوت نیشانەی كۆرۆنات هەیە، جەڵتە لێیدا

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

لەشاری سلێمانی پیاوێك سەردانی نەخۆشخانە دەكات بۆ پشكنینی كۆرۆنا، لەكاتی پشكنین پێی دەڵێن نیشانەت هەیە و رەنگە تووشبوو بیت، چاوەڕوانی ئەنجامەكە بە، ئەویش بەو هۆیەوە جەڵتە لێی داوە، بەڵام نەمردووە.


سەرچاوەیەكی نزیك لەخانەوادەی ئەو پیاوە بەوێستگە نیوزی راگەیاند، هەفتەی رابردوو لەشاری سلێمانی پیاوێكی سەروو 50 ساڵ بەمەبەستی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەردانی نەخۆشخانەی كردووە، لەوێش پزیشك و كارمەندانی تەندروستی پێی دەڵێن نیشانەت هەیە، بەڵام دواتر ئاگادار دەكرێتەوە لەتووشبوون بەكۆرۆنا یان نا.

ئەو سەرچاوەیە وتی "پیاوەكەش لەترسی ئەوەی تووشی كۆرۆنا بووە جەڵتە لێی داوە، دواتر ئەنجامی پشكنینەكەی دەركەوتووە كە تووشبووی كۆرۆنا نییە، بەڵام ئێستاش باری تەندروستی باشە".


AM:11:56:04/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 2808 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت