شێخ محەمەدی کەسنەزانی کۆچی دواییکرد

‌شێخ محەمەدی شێخ عەبدولکەریم کەسنەزانی

وێستگه‌ نیوز ـ

شێخ محەمەدی شێخ عەبدولکەریم کەسنەزانی سەرۆکی تەریقەتی قادری لە تەمەنی 82 ساڵیدا لە ئەمریکا کۆچی دواییکرد.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 08:30 بە كاتی كوردستان شێخ محەمەد شێخ عەبدولكەریم كەسنەزانی، كەسایەتی ئاینی تەریقەتی قادری لە وڵاتی ئەمەریكا لە دوای مانەوەی بۆ ماوەی یەك ساڵ و مانگێك بە نەخۆشی كۆچی دوایی كردووە.

شێخ محەمەد ساڵی 1938 لە گوندی کربچنەی سەر بە شارۆچکەی سەنگاو لەدایکبووە، لەدوای کۆچی دوایی شێخ عەبدولکەریمی باوکی، بە سەرۆکی تەریقەتی قادری هەڵبژێردراوە.

لە سەرەتای مانگی شوباتی ئەمساڵ باری تەندروستیی شێخ محەمەد تێکچوو، بۆ چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەکانی ئەمەریکا کرا.


AM:11:05:04/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 4000 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو