له‌ باره‌ی قه‌غه‌ی هاتوچۆوه‌ له‌ هه‌ولێر بڕیاری نوێ ده‌رده‌چێت

‌قەدەغەی هاتوچۆ لە هەولێر

وێستگه‌ نیوز ـ
ئەمڕۆ شەممە 4ی ته‌مموزی 2020، ژووری ئۆپەراسیۆنی ھەولێر كۆدەبێتەوە و بڕیاری نوێ لەبارەی رێكارەكانی خۆپارێزی و قەدەغەی ھاتوچۆ دەدرێت.


بەگوێرەی زانیارییەكان، چەند سیناریۆیەك ھەن، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ژووری ئۆپەراسیۆنی ھەولێر گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت، یەكێك لە سیناریۆكان ئەوەیە كە قەدەغەی ھاتوچۆ بە رۆژ ھەڵگیرێت و چەند كاتژمێرێكی شەوان پەیڕەو بكرێت.

ئه‌وه‌ش زانراوه‌، بڕیار لەوە دەدرێت، ئەو شوێنانە بە داخراوی بمێننەوە كە ھاووڵاتیان زۆر لێی كۆدەبنەوە و قەرەباڵغی دروست دەكەن، بەتایبەت بازاڕە میللیەكان و پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل.

یەكێكی دیكە لەو سیناریۆیانەی بڕیارە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ژووری ئۆپەراسیۆنی ھەولێر گفتوگۆی لە بارەوە بكرێت، رێكاری نوێ بۆ ھاتوچۆی ھاوڵاتییان لەنێوان ھەولێر و پارێزگاكانی دیكە دادەنرێت.

ھەروەھا لیژنەكانی چاودێری بازاڕ و شوێنە گشتییەكان بەردەوام دەبن لە چاودێری بۆ ئەوەی ھاوڵاتی و كاسبكاران پابەندبن بە رێكار و رێنماییە تەندروستییەكان.

بەھۆی تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ھۆشداری وەزارەتی تەندروستی ھەفتەی رابردوو ژووری ئۆپەراسیۆنی ھەولێر بڕیاریدا لە 30ی حوزه‌یرانی 2020 تا  4ی ته‌مموزی 2020، ھاتوچۆ قەدەغە بكرێت.

هــ. ر


AM:09:05:04/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 4196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو