نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوزـ
ئه‌مڕۆ شەممە 4ی تەمموزی 2020، نرخی نه‌وتی خاو و برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.


نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 42 دۆلار و 77 سەنته‌.

هاوكات نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 40 دۆلار و 28 سەنت دەفرۆشرێت.

بەهۆی ململانێکانی نێوان روسیا و سعودیە وەکو دوو گەورەترین هەناردەکاری نەوت لەلایەک و کەمبوونەوەی خواست لەسەر کڕێنی نەوت لەلایەن کڕیارەکانەوە، مانگی ئازار بەهای نەوتی برێنت بۆ نزمترین ئاستی دابەزی و لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.


AM:08:23:04/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت