له ناوه‌ڕاستی شه‌قامێكدا گه‌نجێك فیشه‌كێكی نا به ده‌می خۆیه‌وه
شەقامی حەمرا-لوبنان-گێتی
وێستگه نیوزـ
دۆخی ئابوری و دارایی لوبنان رۆژبه‌رۆژ به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات و دابه‌زینی به‌های لیره‌ی لوبنان و بێكاری و سەختیی ژیان و پەیداکردنی قوتی رۆژانە، كێشه‌یه‌كی زۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی له‌و وڵاته خوڵقاندووه.
له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا له لوبنان دوو كه‌س خۆیان كوشتوه، یه‌كێكیان گه‌نجێكی به‌یروتی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته و ئه‌وی دیكه‌ش له شاری سه‌یدا بووه.
گه‌نجه‌كه‌ی به‌یروت له ناوه‌ڕاستی شاری حه‌مرا كه شه‌قامێكی به‌ناوبانگی پایته‌خته، فیشه‌كێكی ناوه به ده‌می خۆیه‌وه و خۆی كوشتوه، هاوڵاتییه‌كه‌ی شاری سه‌یداش به‌هۆی خراپیی دۆخی داراییه‌وه له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا خۆی هه‌ڵواسیوه و خۆی خنكاندوه.
لوبنان به‌ده‌ست قه‌یرانێكی ئابوریی تونده‌وه ده‌ناڵێت كه تائێستا دۆخی وای به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، خراپیی دۆخه‌كه وایكردوه به‌های لیره‌ی لوبنانی 80% دابه‌زێت و له بازاڕی ره‌شدا به‌های یه‌ك دۆلار بووه به 9 هه‌زار لیره‌ی لوبنانی.
كریستینا جۆریجیڤا، به‌ڕێوه‌به‌ری سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تیش به لێدوانێك ئه‌وه‌نده‌ی دیكه لوبنانییه‌كانی بێ ئومێد كرد كاتێك راگه‌یاند هیچ ئاسۆیه‌ك بۆ دره‌بازبونی لوبنان له‌و قه‌یرانه داراییه قووڵه پێشبینی ناكرێت.
PM:11:02:03/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 9164
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت