ئێران به چه‌كی بی كه‌ی سی، شوانێكی هه‌رێمی كوردستانی بریندار كرد
شوانە بریندارکراوەکە
وێستگه نیوزـ
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له سنوری نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران، سوپای پاسداران به چه‌كی بی كه‌ی سی ته‌قه‌ی له شوانێكی كوردی هه‌رێمی كوردستان كرد و به سه‌ختی برینداری كرد.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لە گونندی وێزە لە دەڤەری باڵەکایەتی کە کۆتا ناوچەی سنوری نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئێرانە، بەهۆی تەقەی سوپای پاسدارانەوە شوانێکی تەمەن 15 ساڵ برینداربوو."
سوپای پاسداران به چه‌كی بی كه‌ی سی راستەوخۆ تەقەیان لە شوانەکە کردووە و بەهۆیەوە گولـلەیەک بە ڕانی کەوتووە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی چومانە."
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه سەرلەبەیانی دوێنێ پێنجشەممە، لە کوێستانەکانی باڵەکایەتی، سوپای پاسدارانی ئێران تەقەیان لە مەڕ و ماڵاتی هاوڵاتیان کرد و بەو هۆیەوە 50 سەر مەڕ مرداربوونه‌وه و بریندار بوون.
PM:09:00:03/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1676
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت