له‌قه‌یه‌كی له‌سه‌ر سنگی سه‌ماكه‌ره‌كه دا
وێستگه نیوزـ
له زه‌ماوه‌ندێكی هاوسه‌رگیریدا له پاكستان، كچێك سه‌مای ده‌كرد، پیاوێكش زۆر به توندی هێرشیكرده‌سه‌ر و له‌قه‌یه‌كی له‌سه‌ر سنگی دا و خستی به زه‌ویدا.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا دیاره كه سه‌ماكاره‌كه له‌سه‌ر ئاوازێكی میللیی پاكستان به جلوبه‌رگێكی كلتوریی وڵاته‌كه‌یه‌وه سه‌ما ده‌كات، به‌ڵام له‌پڕ پیاوێك هاته ژووره‌وه و زۆر به توندی له‌قه‌یه‌كی دا له‌سه‌ر سنگی و دای به زه‌ویدا.
هه‌رچه‌نده مێژووی ئه‌و رووداوه نه‌زانراوه، به‌ڵام بڵاوبوونه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌رایه‌كی زۆری ناوه‌ته‌وه و پاكستانییه‌كان داوا ده‌كات ئه‌و پیاوه سزا بدرێت، چونكه زۆر به به‌هێزی له خانمه سه‌ماكاره‌كه‌ی داوه و ره‌چاوی ئه‌وه‌ی نه‌كردوه چ ئازارێكی پێ ده‌گات.
PM:05:13:03/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 13640
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت