رێگەی نێوان دهۆك- هەولێر داخرا


وێستگە نیوز-
بەهۆی وەرنەگرتنی گەنمی ژمارەیەك جوتیاری دەڤەری دهۆك لەسایلۆی شێخان، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ وەك ناڕەزاییی، رێگەی نێوان دهۆك- هەولێریان داخست.

پەیامنێری وێستگە نیوز لەشاری دهۆك رایگەیاند، جوتیارانی نزیكەی 200 تا 250 گوند لەكۆمەڵگەی  كەڵەكچی دژی وەرنەگرتنی گەنمەكەیان لەسایلۆی شێخان هاتنە شەقام و گردبوونەوەیەكیان كردووە و بەو هۆیەشەوە رێگەی دهۆك – هەولێر داخراوە و سەدان ئوتومبیلیش گیریان خواردووە و داوا دەكەن سایلۆی شێخان گەنمەكەیان وەربگرێت.

ماوەی نزیكەی مانگێكە وەزارەتی كشتوكاڵ بڕیاریداوە بەوەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان.



PM:03:51:03/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 6340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت