نوێترین زانیاری له‌سه‌ر رووداوی كوشتنه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی به‌كره‌جۆ
دیمەنێک لە گەڕەکی بەکرەجۆ.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
ئه‌و پیاوه‌ی له گه‌ڕه‌كی به‌كره‌جۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشت و شه‌ش كه‌سی له ماڵی خه‌زووری بریندار كرد، تا ئێستا له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر نه‌كراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له پۆلیسی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو له گه‌ڕه‌كی به‌كره‌جۆی شاری سلێمانی له‌سه‌ر كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی پیاوێك هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی كوشت.
وتیشی: "ئه‌و پیاوه كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ماڵی خه‌زووری هه‌بووه، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی كه تازه ژیانی هاوبه‌شیان پێكهێنابوو كێشه‌ی هه‌بووه و داوای جیابوونه‌وه‌ی لێكردووه، له‌و نێوه‌نده‌شدا ماڵی خه‌زووری ده‌ستوه‌ردانیان كردووه بۆ یه‌كلایی بوونه‌وه‌ی كێشه‌كه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: دوای كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی، تۆمه‌تباره‌كه له‌سه‌ر بانی ماڵی خۆیانه‌وه ته‌قه‌ی له ماڵی خه‌زووریشی كردووه كه نزیكن لێیه‌وه، به‌و هۆیه‌وه شه‌ش كه‌س كه پورزاو ئامۆزای ژنه‌كه‌ی بوون بریندار بوون.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانی، تا ئێستا تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر نه‌كراوه و بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتووه، هێزه‌كانی پۆلیسیش ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه و گه‌ڕان به‌دوای تۆمه‌تباره‌كه‌دا كردووه.
PM:02:02:02/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 10676
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت