سەبارەت بە وەرگرتنی باج، بڕیارێكی نوێ درا

‌ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی

وێستگە نیوز-
وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیەكانی وەرگرتنی باجەوە هەژمار نەكرێت و باج لە هاوڵاتیان وەرنەگیرێت.

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، ماوەی دوو مانگ لە 11 ی ئازار هەتا 11 ی ئایار، لە كرێ و سودەكانی دواكەوتنی كرێچیەكانی موڵكەكانی وەزارەتی دارایی خۆش ببن بەهۆی ئەوەی ئەو ماوەیە نەیاتوانیوە موڵكەكان بەشێوەی ئاسایی بەكاربهێنن.

لە بڕیارەكەی وەزیری دارایدا ئاماژە بەوەدراوە "باجدەران ئەو ماوەیە لە باجدان و سودی دواكەوتنی دەبەخشرێن و ماوەی دانەوەی قیستەكانیش بۆ ماوەی دوو مانگ درێژ دەكرێتەوە، هەروەها بۆ كۆمپانیاكان و باجی خانووبەرەش پێویستە بەڕێوەبەرایەتیەكان رەچاوی ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ بكەن كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە نەیانتوانیوە بە ئاسایی كاربكەن".


PM:12:41:02/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 2704 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو