دووباره‌ ماوه‌ی راگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی عیراق درێژكرایه‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی عیراق بۆ جارێكی دیكه‌ ماوه‌ی راگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی تا ناوه‌ڕاست ئه‌م مانگه‌ درێژ كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 1ی ته‌مموزی 2020، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی عیراق بڕیاریدا تا 15ی ته‌مموز ماوه‌ی راگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان درێژ بكاته‌وه‌.

له‌ بڕیاره‌كه‌دا هاتووه‌ "لە چوارچێوەی رێوشوێنەکانی بەرگرتن لە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق بڕیاریدا جارێکی دیکەش ماوەی راگرتنی گەشتەکانی ئاسمانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەتا رۆژی15/7/2020 درێژبکاتەوە."

درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌كه‌ گەشتی فڕۆکەکانی کارگۆ و رێکخراوەکانی فریاگوزاری و تیمەکانی تەندروستی و گەڕاندنەوەی هاوڵاتیانی عێراقی لە دەرەوە ناگرێته‌وه‌.


PM:09:45:01/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 3688 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت