دژه‌ تیرۆری عیراق رونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر هاتنی هێزه‌كانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌دات


وێستگه‌ نیوزـ

دەزگای دژە تیرۆری عیراق رایگه‌یاند گه‌ هێزەکانیان بەشداریان لە هیچ کردەوه‌یەکی سەربازی لە پارێزگای دهۆک نه‌كردوه‌.
  
سەباح نوعمان، وتەبێژی دەزگای دژە تیرۆری عیراق لە بە ناس کوردی‌ راگه‌یاندوه‌ :"هێزەکانمان لە ئێستادا بەشداریان لە هیچ ئۆپڕاسیۆنێکی سەربازی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا نەکردووە".  
  
وتیشی: "دەزگای دژە تیرۆری عیراق هەماهەنگی تەواوی لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە، ئەوەش لەڕێگەی نوسینگەکانمانەوە لەهەرێمی کوردستان".  
  
دەرەبارەی پرسی کۆنترۆڵکردنی دەروازە سنورییەکان لەلایەن ئەو هێزانەوە، وتی: "ئیمەش وەک ئێوە ئەو دەنگۆیانەمان لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بیستووە، تائێستا هیچ بڕیاڕێکمان لەو باریەوە لە حکومەتەوە پێنەگەیشتووە".  
    
ماوەی چەند ڕۆژێکە لە توڕە کۆمەڵایەتیەکانی عیراق هەواڵی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە گوایە بە فەرمانی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عیراق هێزەکانی دژە تیرۆری عیراق کۆنتڕۆڵی دەروازە سنورییەکانی‌ عیراق دەکەن بەمەبەستی قەڵاچۆکردنی گەندەڵکاران لەو دەروازە سنورییانە.  
  
ئەمڕۆش دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆوە کە گوایە هێزێکی سەربازی عیراق چوەتە ناوچەکانی سەربە پارێزگای دهۆک نزیک قەزای زاخۆ کە لەئێستادا سوپای تورکیا ماوەی‌ چەند ڕۆژێکە ئۆپڕاسیۆنێکی سەربازی بە بیانووی بوونی بنکە و بارەگاکانی‌ پارتی کرێکارانی کوردستان لەو ناوچانەدا ئەنجام دەدات.  


PM:08:55:01/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 18752 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو