وەزارەتی تەندروستی بڕیارێكی نوێی بۆ ئەنجامدانی پشكنینی كۆرۆنا دەركرد

‌سیتی سکان.. ئەوە لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان پشکنینی کۆرۆنای پێدەکرێت

وێستگە نیوز-
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا ئەنجامدانی پشكنین بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا لەتاقیگە تایبەتەكان قەدەغە بكات.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ بڕیارێكی نوێی بۆ پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەركردووە و بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی سەر بەوەزارەتەكەی ناردووە و تیایدا هاتووە "لەڕێگەی ئەم نووسراوەوە ئاگادارتان دەكەینەوە كە بەهیچ شێوەیەك نابێت پشكنینی كۆڤید -19 لەنەخۆشخانە تایبەتییەكان یان لەتاقیگا تایبەتەكان ئەنجام بدرێت لەبەرئەوەی ئەم پشكنینە پەیوەندی بەپشكنینی جیناتەوە هەیە و بەبابەتێكی ئاسایشی نەتەوەیی دادەنرێت".

هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە "پێویستە تەنیا لەتاقیگەكانی تەندروستی گشتی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی سەر بەوەزارەتمان ئەنجام بدرێت بەپێچەوانەوە هەر دەزگایەكی تری ناحكومی ئەم جۆرە پشكنینانە ئەنجام بدات بەبێ رەزامەندی وەزارەتمان تووشی سزای یاسایی توند دەبێتەوە".

دوای زۆربوونی حاڵەتەكانی كۆرۆنا لەكوردستان و بەهۆی فشاری زۆر لەسەر تاقیگە حكومییەكان، هاوڵاتیان پەنایان بۆ تاقیگە ئەهلییەكان بردووە بۆ پشكنینی كۆرۆنا.



PM:05:56:01/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 6896 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو