سلێمانی.. تهرمی عهقیدێكی ئاسایش له ماڵهكهی خۆیدا دۆزرایهوه
وێستگه نیوزـ
لە گەڕەکی گردی جۆگە نزیک پارکی دایک لە شاری سلێمانی، تەرمی دوو هاوڵاتی بە مردویی لە ماڵەکەی خۆیاندا دۆزرانەوە، کە نزیکەی 10 ڕۆژه گیانیان لەدەستداوە.
كهناڵی ئێن ئاڕ تی بڵاویكردهوه كه ئەو دوو هاوڵاتیە خوشک و برا بوونو براكه تەمەنی 61 ساڵە و وەک کەناڵەکە ئاماژەی پێداوە، پیشەی عەقیدی ئاسایش بووە و لە هەولێر دەوامی کردوە، خوشكهكهشی تەمەنی 72 ساڵ بووە.
بە وتەی شایەتحاڵەکان، ئەو دوو هاوڵاتیە نزیکەی 10 ڕۆژ دەبێت گیانیان لەدەستداوە و دراوسێکانیان بەهۆی بۆنەوە زانیویانە گیانیان لەدەستداوە، دواتر ئاسایش چوونەتە سەر ڕووداوەکە و تەرمەکانیان بردوەتە پزیشکی دادوەری.
ئێن ئاڕ تی ئاماژهی بهوهشداوه كه تیمێكی گهناڵهكهیان چوونە شوێنی گیانلەدەستدانی ئەو دوو هاوڵاتیە، بەڵام هێزەکانی ئاسایش ڕێگەیان نەدا ڕووماڵ بکەن.
PM:10:25:30/06/2020
ئهم بابهته 41628
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت